٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گفتوگۆکانی شاندی پارتی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا گوتی، گفتوگۆکانی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامن و تا ئێستاش ئەنجامەکان باش و دڵخۆشکەرن، بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش، کاری لەسەر دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان بگەنە رێککەوتن.

رێناس جانۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەردەوامە لە گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ لایەنەکان و کاری خۆی بەردەوام دەکات، دۆخەکەش زۆر باشە و ئەنجامەکانیش باش و دڵخۆشکەرن".

جانۆ گوتیشی: "ئێمە لە میانەی سەردانەکەماندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی دیکە و پەرلەمانتارەکان چاوپێکەوتن دەکەین و کارێکی باشمان کردووە و بەردەوامیش دەبین، تاوەکو بگەینە ئەنجامێکی باش".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش، ئێمە کاری لەسەر دەکەین و بەردەوامین تاوەکو بگەینە رێککەوتنێک".

دەشڵێ: "جارێ لە بەغدا دەمێنینەوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لێکتێگەیشتنی باش ھەبێت لەبارەی ھەموو پرسەکان و بگەینە رێککەوتنێک، تاوەکو ئێستاش ئەو کارەی کردوومانە زۆر باشە و ئەنجامەکەشی ئەرێنی بووە".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار