٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان دەخیل بۆ KDP: پارتی خۆی ئامادە کردووە بۆ کۆبوونەوەی داھاتوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێ، جگە لەو لایانەی ھاوپەیمان و رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی ھەیە، تێگەیشتن لە نێوان پارتی و زۆر لایەنی دیکەشدا دروست بووە ده‌شڵێ، دانوستانەکانی پارتی ئەنجامی باشیان دەبێت.

ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "چەند رۆژێکە شاندێکی باڵای پارتی لە بەغدایە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و پارتی خۆی ئامادە کردووە بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، بە تایبەتی دوای بڕیاری دوێنێی دادگای باڵای فیدڕاڵی، کۆبوونەوەی پەرلەمانی دەکرێت و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان پارتی و کۆتلەکانی دیکەی عێراقدا ھەیە".

گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "دانوستانەکانی پارتی ئەنجامی باشیان دەبێت، چونکە جگە لەو لایەنانەی پارتی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی لەگەڵیان ھەیە، ھەندێ لایەن و کەسانی دیکەش ھەن تێگەیشتن لە نێوان ئەوان و پارتیدا هەیە، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر سەرخستنی کاندیدی پارتی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار".

دەخیل ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "کۆبوونەوەی ٩ی شوباتی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، چونکە رێکخستنی کۆبوونەوەکە بە گوێرەی دەستووری عێراقە، بینیمان دوێنی دادگای فیدڕاڵیش بڕیاری دا کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان دەستووری بووە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار