سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی له میدیاكانی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو به گرنگییه‌وه باس ده‌كرێت

ئیمارات-KDP.info- سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات له میدیاكانی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو به گرنگییه‌وه باس ده‌كرێت، كه سه‌ردانه‌كه بۆ له رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت و بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستیش له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات بیروبۆچوونیان گۆڕیوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات "وام"، بڵاویكرده‌وه، شێخ محه‌مه‌د بن زاید پێشوازی له مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ی برا ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لخه‌لیج"ی ئیماراتیش له راپۆرتێكیدا باسی له‌وه كردووه، هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتیش له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له دیداره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید له كۆشكی "به‌حر"ییه‌وه سه‌رجه‌م پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی ئیماراتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ هه‌ژماركردووه و نووسیویه‌تی: له كۆشكی "به‌حر" لایه‌نه جیاوازه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقی برا، به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس كراوه، له رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنانیش كاری باشتر ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی "هه‌واڵی ئیمارات"یش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی به خزمه‌تكردنی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی بنیاتنانه‌وه وه‌سف كردووه، كه له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید دیداره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لعه‌ین"ی ئیماراتیش له راپۆرتێكیدا روونیكرده‌وه، مه‌سروور بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه‌ته‌وه و به‌گرنگییه‌وه باسیان له هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "پرێس بی"ی ئیماراتیش سه‌ردانه‌كه‌ی به گرنگییه‌وه باس كردووه، كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ماڵپه‌ڕی "مه‌راسیل قه‌ته‌ر"ی دیداره‌كه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید-ی به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان هه‌ر دوو گه‌ل ناساندووه.
ماڵپه‌ڕی "bestinau"ی ئیماراتی له راپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیماراتی كردووه، كه ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بێته هۆی درووستكردنی پشێوی، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د زاید پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كردووه.
ماڵپه‌ڕی "موباشیر"ی ئیماراتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به گرنگ وه‌سف كردووه، كه له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مه‌سروور بارزانی، جگه له ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ر ئیمارات، هێرشه‌كه‌شی به پێشێلی سه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف كردووه.




