هێمن هەورامی: ناكرێ هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا بخرێت

ھەولێر-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان وه‌كوو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن سوورن و "ناكرێ هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا بخرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: "پێویستە پێش 6/11/2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت".
باسى له‌وه‌ش كرد: "نابێ هەڵبژاردنی سەركۆمار كاریگەری لەسەر ڕێكارە یاساییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ببێت".
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ئه‌وان وەكوو دەستەی سەرۆكایەتیی په‌رله‌مان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن سوورن، "ئەمە دەبێت پەیامێكیش بێت بۆ فراكسیۆنەكان تا لە نزیكترین كاتدا بگەنە ڕێككەوتن، ناكرێ هەڵبژاردن دوا بخرێت".
هێمن هه‌ورامى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "دەبێ هەڵبژاردنێك بكەین ئەگەر لەوەی عێراقیش باشتر نەبێت، وەكوو هەڵبژاردنەكەی ئەوان بێت".
ڕامان وریا




