٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەواوی هێزەكانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پشتیوانی دوو گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پشتیوانی دوو گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

هۆشمەند رەشید جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە رایگەیاند، بەفەرمانی ژمارە 228ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، تەواوی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

شایانی باسە هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەكانی پشتیوانی یەك گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

گواستنەوەی ئەو هێزانە لە كاتێكدایە، ئێستا پرۆسەی ڕێكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامە، هێزەكانی هاوپەیمانانیش سەرقاڵی مەشقدان و پڕچەككردنی هێزە ڕێكخراوەكانی پێشمەرگەن.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار