مەسروور بارزانی: ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە

ههولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سهر شوێنی حهوانهوهی حەلبووسی کرد و نووسیویەتی؛ بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سهر شوێنی حهوانهوهی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای گەرمە دەکەم.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەکەوە نووسیویەتی؛ ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.
مەسروور بارزانی لە کۆتایی تویتەکەیدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.




