چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک له هه‌ولێر و سلێمانى جێبه‌جێ ده‌کرێت

هەولێر -KDP.info- چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک له بوارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى به‌ریتانییەوە لە شاره‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى جێبه‌جێ ده‌کرێت و ئێستا هه‌نگاوه کرده‌ییه‌کانی ده‌ستى پێ کردووه.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئاوی هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى گرێبه‌ستێک که له نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و کۆمپانیایه‌کى به‌ریتانیدا واژوو کراوه، دوو پرۆژه‌ى گرنگ له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى بچووک جێبەجێ دەکرێت که بریتین له پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز 1 و 2 و 3 و دروستکردنى پڕۆژه‌ى ئاوی ئیفراز ٤ له شارى هه‌ولێر، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوه‌ڕۆى سلێمانى و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى 1 و 2ی سلێمانى-دووکان، جگه له‌وه دانانى په‌پمپى ئاو له نێوان که‌سنه‌زان و هه‌ولێر، کە خۆشبه‌ختانه ئێستا له‌سه‌دا ٩٥ی کارى دیزاین و ئاماده‌کردنى پرۆژه‌کان ته‌واو بووه.''
گوتیشى: "پرۆژه‌کان به تێچووى ملیارێک و 144 ملێۆن دۆلار له‌لایه‌ن کۆمپانیاى ''باى وۆته‌ر''ى به‌ریتانییەوە جێبه‌جێ ده‌کرێن و، ماوه‌ی جێبەجێکردنەکەیان به‌گشتى 48 مانگه و ئێستا ڕێکاره یاساییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ندەوە ده‌ستى پێ کردووه".
ڕوونیشى کرده‌وه: ''پرۆژه‌کان گرنگییه‌کى زۆریان ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى گرفتى که‌مئاوى و دابه‌شکردنى ئاو به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روەرانه له شارى هه‌ولێر و پرۆژه‌کەی سلێمانییش ڕێگرى ده‌کات له تێکه‌ڵبوونى پاشه‌ڕۆکان لەگەڵ ئاوى تانجه‌رۆ".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




