''بڕیاری دادگای فیدراڵی نەخشەڕێگای حکوومەتی داهاتووی عێراقی ئاشکرا کرد ''

بەغدا -KDP.info- ڕاوێژکاری سەنتەری عێراقی بۆ دیراساتی ستراتیژی ڕایگەیاند، هێشتا ململانێکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامە و هەموو لایەک لە هەوڵی ئەوەدان هاوپەیمانییەکانی حکوومەتی داهاتووی عێراقی فراوانتر بێت.
سەرمەد ئەلبەیاتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''هێشتا لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندید نەگەیشتوونە ڕیککەوتنێکی کۆتایی و پارتی بە مافی خۆی دەزانێت، چونکە ئەوان خاوەنی ژمارەیەکی زۆری کورسیی پەرلەمانین و سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار.''
دادگا فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دوای دوو دانیشتنی له‌باره‌ی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا ئه‌و سكاڵایه ڕه‌ت بكاته‌وه كه له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تۆمار كراوه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به یاسایی و ده‌ستووری ناو برد و بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سەرمەد ئەلبەیاتی گوتی: ''ئێستا سوننەکانیش خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و بڕیاری خۆیان داوە و بڕیاری دادگای فیدراڵ لەسەر تانەی هەندێک پەرلەمانتاران بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵوێستی ئەو بەرەیەشی ئاشکرا کرد و شکستیان بە هەوڵەکانییان هێنا.''
دەشڵێت: ''بڕیاری دادگای فیدراڵی هەموو شتێکی ئاشکرا کرد و کاری دەستوورییانەی پێشانی هەموویان دا و نەخشەڕیگایی حکوومەتی داهاتووی عێراقیشی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد.''
کــاروان بــاعەدری




