٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رۆژی دووشەممە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە چۆی کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور بەمەبەستی ماڵئاوایی و بەھۆی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، زۆر سوپاسی میوانداریی گەلی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کرد و دڵخۆشیی خۆی بە کارکردن لە ھەرێمی کوردستان و نزیکبوونەوەی لە کولتووری کوردستان خستەڕوو.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی ھێزەکانی زەیتون لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کۆریا، جەخت لە قووڵترکردنی ئەو پەیوەندیە کرایەوە و سەرۆک بارزانی کونسوڵی گشتی کۆریای باشووری وەک دۆستێکی نزیکی گەلی کورد ھەژمارکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار