"کارى باش بۆ پێشخستنى که‌رتى پیشه‌سازى کراوه"
__2022_01_23_h19m49s55__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- شاره‌زایه‌کى ئابووری شێواز و ڕێگه‌کانى پێشخستنى که‌رتى پیشه‌سازى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وەی ببین به خاوه‌نى ئابوورییه‌کى پتەو و دامه‌زراو به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا بیر له دامه‌زراندنى ژێرخان بکه‌ینه‌وه که ئه‌مه‌ش به دیاریکراوى خۆى له دامه‌زراندنى ڕێگاوبان و تۆڕه‌کانى ئاو و کاره‌با و هۆیه‌کانى گواستنه‌وەی سه‌رمایه‌ى مرۆیی‌دا ده‌بینێته‌وە.
دیار نه‌سره‌دین، شاره‌زای بوارى ئابووری، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "بنیاتنانى ژێرخانى ئابووریی هەر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێوستى به زه‌مینه‌سازى هه‌یه، دامه‌زراندنى ئه‌م سه‌ره‌تایه ئه‌رکى حکوومه‌تى ناوەندی و حکوومه‌ته خۆجێییه‌کانه. له ڕووى زاستى ئابوورییه‌وه، ژێرخان له چه‌ند جۆرێک پێک دێت، یان بۆ سێ ئاست پۆلێن ده‌کرێت، له‌وانه ژێرخانى ڕه‌ق، ژێرخانى نه‌رم، ژێرخانى ئابووریی هه‌ستیار، هه‌رچى ژێرخانى ئابووریی ڕه‌قە، مه‌به‌ست لێى دروستکردن و بنیاتنانى هۆیه‌کانى گواستنه‌وه و تۆڕه‌کانى کاره‌بایه که بناغه و پێداویستیی سه‌ره‌کییه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یەک، ئابووریی هه‌ستیار مه‌به‌ست ئایتییه، ده‌بێت حکوومه‌ت له حکوومه‌تى وه‌ره‌قه و دۆسیه‌کانه‌وه بکه‌ین به حکوومه‌تێکى ئه‌لیکترۆنى و ڕێگا ته‌قلیدییه‌کانى کاروبارى دەوڵەت تێپه‌ڕێنین و به زمانى ژماره و داتا‌به‌یس جه‌دواى پرۆژه‌کان بخرێته ڕوو، هه‌رچى سه‌رمایه‌ى نه‌رمه که له هه‌موویان گرنگتره، سه‌رمایه‌ی مرۆیى هه‌یه، به‌وه‌ى تیمى شاره‌زا و ڕاهێنراو ئه‌رکى سه‌رپه‌رشتیکردنى پرۆژه‌کان بگرنه ئه‌ستۆ، به شێوه‌یه‌ک له کاتى دروستبوونى گرفتێک له پرۆژه‌که زیاتر له پلانێکى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر، بێگومان هێنانى شاره‌زاى بیانییش به‌پێى پێویست خزمه‌تێکى باش به‌م قه‌زیەیه ده‌کات".
گوتیشى: "له‌به‌رچاوگرتنى ژینگه‌ى کار به شێوه‌یه‌ک ئه‌و پلانه‌ى بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌کى پیشه‌سازى، کشتوکاڵى، گه‌شتیارى ده‌خرێته ڕوو ده‌بێت مرونه‌تى له‌گه‌ڵ ژینگه و ئه‌و جوگرافیایه هه‌بێت که پرۆژه‌که‌ى تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که تا چه‌ندە گونجاوه و ڕێژه‌ى سه‌رکه‌وتنى له‌سه‌دا چه‌نده، واته به‌رچاوڕوونى و وردبینیى کۆى پرۆژه‌که و گرنگیى پرۆژەکە له بنیاتنانى ژێرخاندا چى ده‌بێت".
ڕوونیشى کرده‌وه: ''به ویژدانه‌وه کابینه‌ى نۆیه‌م زۆر کارى باشى کردووه و توانیویه‌تى ڕوئیاى پێشخستنى که‌رته جیاوازه‌کان له ته‌واوى کابینه و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا بچه‌سپێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه بره‌وى پێ بدرێت و وه‌ک خۆى بڕوات، ئاینده‌یه‌کى گه‌ش چاوه‌ڕێى ئابووریی هه‌رێمى کوردستان دەکات".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




