ئامێرى کشتوکاڵى ده‌درێت به جووتیاران
__2022_01_23_h17m10s17__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێمى کوردستان ئامێر و که‌لوپه‌لى پێشکه‌وتووى کشتوکاڵى به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن و به‌بێ وه‌رگرتنى پێشه‌کى بۆ جووتیاران دابین ده‌کات.
جووتیار خالید، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى ڕاگه‌یاند: "پێدانى تابلۆ بۆ ئامێره کشتوکاڵییه‌کان بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و داواشمان له فه‌رعه کشتوکاڵییه‌کان کردووه ئه‌و جووتیارانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندن ئامێرى کشتوکاڵى وه‌رگرن، به‌پێى فۆڕمێک داوا پێشکه‌ش بکه‌ن و ئامێره‌کان له‌سه‌ر داواى جووتیاران هاورده ده‌کرێت، دواکارییه‌کانى جووتیاران بۆ ئامێره‌کان له فۆڕمێکدا ئاماده ده‌کرێت و جۆرى ناوچه کشتوکاڵییه‌کان و ڕووبه‌رى ئه‌و زه‌وییه‌ى به‌ده‌ست جووتیاره‌کانه‌وه‌یه له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.''
گوتیشى: "ئه‌و ئامێرانه‌ى که هاورده ده‌کرێن ته‌نها به‌و جووتیارانه ده‌درێت که جووتیارى کاران و له‌ژێر ڕێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵدا کار ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماویه‌کى دیارکراودا ئامێره‌کان بگەنە ده‌ست جووتیاران".
جێگرى به‌رێوه‌به‌رى کشتوکاڵى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: "ئێستا له قۆناغى ڕاوێژداین و ده‌مانه‌وێت بزانین جووتیاران چ جۆره ئامێرێکیان ده‌وێت، دواتر له هه‌روڵاتێک بێت که بزانین جۆرى ئامێره‌کانیان زۆر باشه، هاورده‌ى که‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى که ئه‌زموونێکى باشى کشتوکاڵییان هه‌یه".
ئه‌رسەلان ئه‌حمه‌د




