قایمقامی پێنجوێن داوای بەھانەوەچوون دەكات
_(10)__2022_01_23_h14m9s37__ER.jpg)
پێنجوێن-KDP.info- بە ھۆی دابارینی بەفرێكی زۆر و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، قایمقامی پێنجوێن دەڵێ، رێگای زۆربەی گوندەكان گیراوە و داوای ھاوكاری لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات.
زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە ھۆی دابارینی بەفرێكی زۆرەوە، پلەكانی گەرما لە سنووری پێنجوێن ٢٤ پلە ژێر سفرە، ئەوەش وای كردووە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست ببێت و رێگای زۆربەی گوندەكانی سنووری قەزاكە گیراون و رێگا نییە بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان، تا ئێستاش نەمانتوانیوە رێگای گوندەكان و بەشێك لە رێگا سەرەكییەكان بكەینەوە".
قایمقامی پێنجوێن گوتیشی: "كاتژمێرەكانی كارەبا كەم كراونەتەوە و برایانی ئێمە لە ھێزەكانی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سیاگوێز ئاستەنگیان بۆ دروست بووە".
رەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "داو الە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین بە دابینكردنی ئامێری پێویست ھاوكاریی قەزای پێنجوێن بكات و كارەبای زیاتر بۆ ئەو شارە دابین بكرێت، تا لەو شەپۆلە سەھۆڵبەندانەی ئەمساڵ رزگارمان دەبێت".
قائید میرۆ




