٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت: یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەرێم و فیدڕاڵ ئیمزا کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ژمارەیەک خاڵی گومرگی لە نێوان پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابنرێن و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێ، ھەماھەنگییان لەگەڵ بەغدا هەیە و دانانی خاڵی گومرگی ھەڵدەوەشێننەوە.

حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و فیدڕاڵ ئیمزا کراوە بۆ ئەوەی کارئاسانی بکرێت لە بەرھەمی کشتوکاڵی و لە ئێستادا ھەماھەنگییەکی باش لە نێوان ھەردوو وەزارەت ھەیە و نوێنەرمان ھەیە بۆ پەیوەندیکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان".

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: "ئەگەر ئەوان خاڵی گومرگی دابنێن لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق، کارێکی باش نابێت و کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و بەرھەمی ناوخۆ دەبێت، بەڵام ئەگەر لە شوێنێک خاڵی گومرگی دابنرێت وەک پێشوو، پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵی بەغداوە دەکەین و ھەڵدەگیرێت".

حەمەکەریم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "رۆژانە بەرھەمێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان رەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێت و چەندە زیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەبێت ئەو خاڵانەی گومرگ، زیاتر لەوەش کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانەی عێراق دەبێت، لەبەر ئەوەش خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە ھەوڵی وەھا سەر ناگرێت و ھەموو ھەوڵێک بۆ نەھێشتنی ئەو خاڵانە دەدەین وەک پێشووتر کردوومانە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار