٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاماری ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەركان ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دوو هەزار تۆمەتبار بە تۆمەتەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراون، هاوکات دەست بەسەر ٢١ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار دیناری ساختەی عێراقییشدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەركان، ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵی ۲٠۲۱ی بۆ میدیا و ڕای گشتی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەزار و ٩٤٣ تۆمەتبار دەستگیر كراون، هاوکات دەست بەسەر بڕی ٢١ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار دیناری ساختەی عێراقی و ٤٤ هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ٧٠٠ یۆرۆی ساختەدا گیراوە .

ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ۲٠۲۱ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان:

*‌ دەستگیرکردنی هەزار و نۆسەد و چل و سێ (١٩٤٣) تۆمەتبار.

۱- ئەو تاوانبارانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا یەکلایی بووەتەوە و سزا دراون،   هەشت سەد و شەست و سێ (٨٦٣) تاوانبارن.

۲-‌ ئەو تۆمەتبارانەی بە دەستەبەر ئازاد کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە سەد و نەوەد و چوار (١٩٤) تۆمەتبارن.

۳- ئەو تۆمەتبارانەی لە دادگا ئازاد کراون لەبەر کەمیی بەڵگەی تاوان لەدژیان سی و سێ (٣٣) تۆمەتبارن.

٤- ئەو تۆمەتبارانەی بە فەرمانی دادگا سنووربەدەر کراون شەست و یەك (٦١) تۆمەتبارن.

‌* دەستبەسەرداگرتنی بڕی سێ سەد و حەفتا و چوار (١٧٤) کیلۆ و حەوت سەد و بیست و نۆ (٧٢٩) گرام ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:

۱- بڕی  سەد و حەفتا و دوو کیلۆ (١٧٢) و حەوت سەد و حەفتا و هەشت (٧٧٨) گرام هێرۆیین.

۲- بڕی هەشتا و سێ (٨٣) کیلۆ و حەوت سەد و هەشتا و شەش (٧٨٦) گرام  تلیاك.

۳- بڕی نەوەت و شەش (٩٦) کیلۆ و سەد و چل و یەك (١٤١) گرام کریستاڵ.

٤- بڕی چواردە (١٤) کیلۆ و پێنج سەد و شەست و دوو (٥٦٢) گرام حەشیش.

٥- بڕی چوار (٤) کیلۆ و چوار سەد و سی و هەشت (٤٣٨) گرام جامایکا.

٦- بڕی سێ (٣) کیلۆ و بیست و چوار (٢٤) گرام ماریجوانا.

 

* دەستبەسەرداگرتنی بڕی پێنج سەد و شەست و دوو (٥٦٢) کیلۆ و پێنج سەد (٥٠٠) گرام تووتنی هیندی تۆباکۆی تێکەڵکراو بە حەشیش.

 

* دەستبەسەرداگرتنی بڕی چل و حەوت هەزار و سێ سەد و حەفتا و هەشت (٤٧٣٧٨) شیت حەبی پزیشکیی هۆشبەر.

 

۱- بڕی هەزار و سێ سەد و چل (١٣٤٠) شیت حەبی هۆشبەری کلۆنازپام.

۲- بڕی سی هەزار و هەشت سەد و دە (١٨١٠) شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ.

۳- بڕی چل و دوو (٤٢) شیت حەبی هۆشبەری  B2.

٤- بڕی سەد و پەنجا و دوو (١٥٢) شیت حەبی هۆشبەری میتادۆن.

٥- بڕی دوازدە هەزار و هەشت سەد و شەست و حەوت (١٢٨٦٧) شیت حەبی هۆشبەری سۆمەدریل.

٦ـ بڕی بیست و یەک (٢١) شیت حەبی هۆشبەری تریڤین.

۷ـ بڕی یازدە (١١) شیت حەبی هۆشبەری دیازپام.

۸ـ بڕی سەد و سی و پێنج (١٣٥) شیت حەبی هۆشبەری  x

۹ـ بڕی سەد و حەفتا و دوو (١٧٢) شیت حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر.

 

* دەستبەرسەداگرتنی بڕی بیست و یەک ملێۆن و نۆسەد و هەشتا و پێنج هەزار (٢١٩٨٥٠٠٠) دیناری ساختەی عێراقی.

* دەستبەسەرداگرتنی بڕی چل و چوار هەزار، ١٠٠ دۆلاریی ئەمەریکیی ساختە.

* دەستبەسەرداگرتنی بڕی حەوت سەد (٧٠٠) یۆرۆی ساختە.

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار