٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری بۆ KDP: ئێستا داعش ھەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتووی لە بەردەستە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، داعش ئێستا ھەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتووی لە بەردەستە و بەرەنگاری تەکنەلۆژیای سەردەم بووەتەوە، ئەمەش کارێکی مەترسیدارە.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، جووڵەی چەکدارانی داعش لە عێراق پەیوەستە بەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا هەیە، چونکە لە ئێستادا داعش لە قەرەچوغ و حەمرین و چەندین ناوچەی دیکە مەشق و راھێنان بە چەکدارەکانیان دەکات و رەوانەی ناوچەکانی دیکە دەکرێن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی و ھێرشکردن.

راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، داعش ئێستا ھەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتووی لە بەردەستە و بەرەنگاری تەکنەلۆژیای سەردەم بووەتەوە، ئەمەیش کارێکی مەترسیدارە، چونکە شەڕێکی پارتیزانیی توند دەستی پێکردووە.

زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، خەڵکێکی زۆری ناوچە سوننەنشینەکان بە ھۆی یاخیبوونیان لە دەسەڵاتی عێراق، پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و بە رۆژ کاری خۆیان دەکەن و بە شەویش ھاوکاریی چەکدارانی داعش دەکەن، لەبەر ئەوەش مەترسی ھەیە ئەگەر ناوچەیەکیش بکەوێتە ژێر دەستی داعش، بەڵام ئەمە بۆ عێراق و داعش ھەرگیز ناتوانێت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە داگیر بکات.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار