٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا هادی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا هادی خدر کاڕەش) دەکات. 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا ھادی خدر کاڕەش)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری شاری ھەولێر (مەلا ھادی خدر کاڕەش) ئەندامی خەولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و  ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار