د. ئەرشەد تەھا: "مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نەماوە"
_(10)__2022_01_19_h14m27s52__ER.jpg)
ھەولێر-KDP. info- راوێژکارێکی ئابووری پەرلەمانی کوردستان پێی وایە ئەمساڵ ھیچ مەترسیەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نابێت و دەڵێ، خواست لەسەر کڕینی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
د. ئەرشەد تەھا، راوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" نرخی نەوت بەردەوام لە بازاڕەکانی جیھان لە ھەڵکشاندایە و نزیک بووەتەوە لە ٩٠ دۆلار، لەبەر ئەوەیش پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمار بکات و ئابووری جیھان بەرەو قۆناغێکی نوێ ھەنگاو بنێت دوای دووساڵ تێنوویەتی بازاڕ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
راوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان گوتیشی" بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەمساڵ ھیچ مەترسیەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەماوە، چونکە خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی نەوت پەیدابوە لە جیھاندا و داھاتی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش ٩٠%ی پشتی بە داھاتی نەوت بەستوە.
لەبارەی رێکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا د. ئەرشەد تەھا روونی کردەوە" ساڵانی رابردوو حکوومەتی فیدڕاڵ پابەندی ناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵام ئەگەر پابەندی یاسای بودجە بێت و پشکی ھەرێم وەک خۆی رەوانە بکرێت بێگومان کاریگەری لەسەر ئابووری ھەرێمی کوردستان دەبێت.
قائید میرۆ




