٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاری ئەنجامدانی ٢٠ پڕۆژەی پیشەسازی لەشاری ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی ھەولێر باسی وردەکاری ئەنجامدانی ٢٠پڕۆژەی پیشەسازی لە ھەولێر دەکات و دەڵێ، پڕۆژەکان دروستکردنی کارگەی جۆراوجۆرن.

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت،  داواکاریمان پێشکەش دەکرێت بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی کارگە و لەکۆی ٣١پڕۆژە کە داواکراوە ئەنجامبدرێت لەبواری پیشەسازی لەو ژمارەیە ٢٠پڕۆژە رەزامەندی لەسەر دراوە.

دەشڵێت،  لەسنووری شارەوانی ھەولێر و چوار پڕۆژە ڕەتکرایەوە حەوتیش دیراسە دەکرێن، جۆری پڕۆژەکانیش دروستکردنی کارگەی ئاسن وجەمەلۆن ودروستکردنی پلێت و وایەری کارەبا وچەندین کارگەی سابوون وجام ودەرگە وموحەجەرە و ئەلەمنیۆم وکارگەی دیکەن، کە پڕۆژەکانی لە دوورێگەوە ئەنجامدەدرێن لەرێگەی پیشەسازی ھەولێر و وەبەرھێنانی ھەولێر، ئێمەش لەسەری دادەنیشین، بۆ ئەوەی زەوی بۆ تەرخان بکەین.

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، ئەو زەویانەی بۆ پڕۆژەکان تەرخان دەکرێن لە٦٠٠مەتر دووجار دەست پێدەکات تاوەکو ٣٠ھەزار مەتر دوجا و لەناو ھەولێر لەناوچەی تیمارت دابین دەکرێت.
ئاماژەیشی دا، پێویستە سەرمایەی پڕۆژەکان دیاری بێت وھەلیکاریش کە دەرەخسێندرێت بۆ کرێکاری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بێت وناوخۆی بن نەک بیانی  کە کەمترین سەرمایە بۆ ھەر پڕۆژەیەک ملیارێک دینارە وھەشە زۆر لەوسەرمایە زیاترە .

باسی لەوەشکرد، تەنھا ماوە رێکارەکان تەواو بکرێن دەست بەکارەکانی خۆیان دەکەن وزەویان بۆ دابین دەکرێت.
عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە کە گرنگی تایبەت بە پیشەسازی بدرێت بۆ ئەوەی بەرھەمی ناوخۆیمان ھەبێت و پێویستمان بەبەرھەمی دەرەوە نەبێت و ھەلیکاریش زیاد بێت و ھەرچی کەرستەش ھەیە لەناوخۆ دابین بکەین.

 
بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار