وەزارەتی سامانە سروشتیەکان: حکوومەت وردتر لە تەقینەوەی بۆرییەکە دەکۆڵێتەوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 18ی کانونی دووەمی 2022، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و هەناردەکردنی نەوت راگیرا، لە ئێستادا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردوەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان:
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.
ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢




