٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زنامه‌ و پاسپۆرت: کارەکانمان سێ بەرامبەر زیادى کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەبەرایەتى گشتیى رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەى هەرێمى کوردستان، رایدەگەیەنێت کە بەراورد بە ساڵى 2020، کارەکانیان سێ بەرامبەر زیادى کردووە، مامەڵەکانى پێدانى رەگەزنامە و پاسپۆرت و کارتى نیشتمانى و مافى مانەوە بە گەشتیارانیش دراوە.

ئەمڕۆ نەقیب کەیفى عومەر عەلى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى رەگەزنامە و نشینگەى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ئێستا لە سەرانسەرى کوردستان 5 ملیۆن و 987 هەزار و 859 هاووڵاتى بەڵگەنامە فەرمییەکانى تۆمار و کارتى نیشتمانییان هەیە کە 2ملیۆن و 990 هەزارو 700یان نێرینە و 2 ملیۆن و 997 هەزار و 159یشیان مێینەن.

روونیشى کردەوە کە لە ساڵى رابردوودا 840 هەزار و 409 کارتى نیشتمانى و 308 هەزار و 438 پاسپۆرت و 65 هەزار و 83 کارتى زانیارى بە هاوڵاتیانى کوردستان دراوە.

لەگەڵ ئەوەیشی کە مامەڵەکانیان تەواو بووە، بەڵام هێشتا 11 هەزار و 605 پاسپۆرت لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرنەگیراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد، کە بەڕێوەبەرایەتییەکانى گشتیى نشینگە لە پاێزگاکانى کوردستان بە کۆی گشتى 163 هەزار  و 180 کارتى نشینگە دراوەتە گەشتیاران، کە لە هەولێر 81 هەزار و 788 کارتى نشینگەى تازە دراوە و 48 هەزار 788 کارت تازە کراونەتەوە. لە پارێزگاى سلێمانى7 هەزارو 288 کارتى تازە و 12 هەزار و 116 کارت تازە کراونەتەوە و لە پارێزگاى دهۆکیش 11 هەزارو 69 کارتى تازە دەرهێنراون و هەزار و 750 کارتیش تازە کراونەتەوە و لە پارێزگاى هەڵەبجە 381 کارتى نیشینگە دراوە، بە کۆی گشتى لە ساڵى رابردوودا 2 ملیۆن و 259 هەزار و 454 گەشتیار لە ڕێگەى فڕۆکەخانە و دەروازە فەرمییەکانەوە هاتوونەتە کوردستان و هەر لەو ڕێگایانەوە 2 ملیۆن و 305 هەزار و 145 گەشتیار چوونەتە دەرەوە.

کەیفى عومەر باسی لەوەش کرد، کە دواى پشتڕاستکردنەوەى بەڵگەکان لە ساڵى 2021دا لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتییەکانیانەوە 538 هەزارو 867 لە دایک بوون و 22 هەزار و 8 مردن و  47 هەزار و 33 مارەبڕین و 4 هەزار و 710 لێک جیابوونەوە تۆمار کراون.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار