٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دابەشکردنی نەوتی سپی و گەڕانەوەی پێشینەکان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:..

-خستنەڕووی پێشنیازەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە رێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی.

- خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.

-ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار