"٣٠٠ مۆڵەتی کردنەوەی کێڵگەی پەلەوەری دراون"

سلێمانی-KDP. info- لەم دووساڵەی رابردوودا تا ئێستا مۆڵەت بە ٣٠٠ کێڵگەی پەلەوەری دراوە کە بەم ھۆیەوە بەرھەمی نێوخۆیی زیادی کردوون.
حوسێن حەمه که‌ریم، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاند:" پێدانى مۆڵەت یه‌کێکه له‌کاره‌کانى ئێمه له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، خۆشبه‌ختانه به‌هۆى که‌مکرنه‌وه‌ى ڕۆتین له کاروباره‌کان وه‌ک هاندانێک بۆ زیاترکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆى توانرا له‌سه‌ره‌تاى کابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه زیاتر له 300 مۆڵەتى تایبه‌ت به کردنه‌وه‌ى کێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستان بدرێت، ئه‌مه جگه له‌پێدانى ده‌یان مۆڵه‌ت به‌کارى گه‌ودارى تا له ڕێگه‌یانه‌وه و به وزه‌ى خۆیان پێداویستى بازاڕ پڕبکه‌نه‌وه کە بەم ھۆیەوە هاورده که‌مبکرێته‌وه و، قۆناغ به‌قۆناغ پێویستی کەمترمان بە بەرھەمی دەرەکی بێت.
دەشڵێ، یه‌کێکه دیکه له‌و ڕێگایانه‌ى گرتمانه به‌ر بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆى هاندانى خاوه‌نى کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کان بوو، ھەروەھا لەڕووی باجیشەوە گۆڕانکاریمان کرد کە پێشووتر ھەموو ساڵێک باجیان لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا دوو ساڵ جارێکە لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتیان.
گوته‌بێژى کشتوکاڵى هه‌رێم ڕونیشى کرده‌وه، " له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى سامانى ئاژه‌ڵ و ڤێتنه‌رى پارێزگا‌و شاره‌کان پشکنینى پزیشکى بۆ جۆر‌و کواڵێتى ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌کرێت که به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ھاوکات له ڕێگه‌ى یاسایه‌که‌وه که له په‌رله‌مان ده‌کرا چاودێرى ته‌واوى پڕۆژه‌کان ده‌کرێت و، سه‌رپه‌رشتیار داده‌نرێت بۆ چاودێریکردنیان ئه‌مه‌ش ده‌بێته حه‌لقه‌یه‌کى په‌یوه‌ندى له نێوان وه‌زاره‌ت و که‌رتى تایبه‌ت کە ته‌واوى پڕۆژه‌کان به‌یه‌ک میکانزم له‌و ڕووه یه‌ک ده‌خرێت".
لای خۆشیه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تە شڤان عه‌لى خاوەنى یه‌کێک له کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕى پارتى گوتى:" ده‌ستخۆشى له حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ده‌که‌ین که له‌م کابینه‌یه تاڕده‌یه‌کى باش ئاسانکارى کراوه له پڕکرنه‌وه‌ى پێداویستییه‌کان و، ڕێگری‌کردن له قاچاخچێتى مریشکى به‌ستوو که پێشتر ده‌کرا، ئێستا هه‌نگاوه‌کان به‌و ئاڕاستەیەن که گرنگى به به‌رهه‌مى ناوخۆى بدرێت، بۆیه چاوه‌ڕوانى زیاترمان له‌حکوومه‌ت هه‌یه‌و هیودارین هاوکارمان بن له پشتگیرکردنمان بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆى.
ئه‌رسه‌ڵان ئه‌حمه‌د




