شاندێکی بازرگانی ھەرێم، بەشداری لە پێشانگایەکی میسر دەکەن

سلێمانی-KDP. info- پێشانگایەکی گرینگ له بوارى سیرامیک و که‌لوپه‌لى چێشتخانه‌و که‌ره‌سته‌ى نێوماڵ، له وڵاتى میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێکى بازرگانى هه‌رێمی کوردستانیش به‌شدار ده‌بن".
مسته‌فا شێخ عه‌بدوڵڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێم به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاند:" پێشانگای گه‌وره‌ى بوارى سیرامیک و که‌ره‌سته‌کانى نێوماڵ به به‌شدارى ده‌یان بازرگانى ناوخۆى و جیهانى له وڵاتى میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، شاندێکى بازرگانانى هه‌رێمیش له پێشانگه‌که بەشدارن.
پێشانگه‌که تایبه‌ته به بواره‌کانى (سیرامیک، چێشتخانه، که‌ره‌سته‌کانى نێوماڵ به‌هه‌موو به‌شه جیاوازه‌کانه‌وه) و، میسر مه‌به‌ستیه‌تى بازرگانانى کوردستان به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ش به داوه‌تنامه‌ى فه‌رمى له ڕێگه‌ى کونسوڵخانەی میسر، یه‌کێتى هاورده و ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستانیان، ئاگادار کردووەته‌وه".
گوتیشى:" پێشانگاکە گرینگەو ساڵانه ته‌نیا دووجار له میسر به‌ڕیوه‌ده‌چێت کە ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکارى زۆرى ناوخۆى و جیهانى تێدا بەشدار دەبن، به گشتى دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت."
گوتیشى:" کردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره پێشانگایه گرینگه بۆ په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندى بازرگانى له نێوان کوردستان و میسر و ته‌نانه‌ت وڵاتانى دیکه‌ش، چونکه له په‌راوێزى پێشانگاکە چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نێوان خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌داران له‌سه‌رجه‌م وڵاته جیاوازه‌کان به ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ فراوانکردنى کارى بازرگانى و، دروستکردنى لینکێکی ئابووری له نێوان هه‌ردولا دا".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




