٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سالار عوسمان سەردانی دوو نووسەر و ئەکادیمیست و شوێنەوارناسی شاری سلێمانیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی دوو نووسەر و ئەکادیمیست و شوێنەوارناسی کرد و ھاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی بۆ دووپات کردنەوە و، دیدارەکە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە چالاکی و بەرھەمەکانیان بوو.

ئەمڕۆ ١٧ی ١ی ٢٠٢٢ لە سلێمانی، سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و بەسەرکردنەوەکاندا بۆ پشتگیریکردنی لە ئەدیب و ھونەرمەند و نووسەران و لە نزیکەوە ئاشنابوونی زیاتر بە چالاکی و بەرھەماکانیان، سەردانی د. دلێر ئیسماعیل شاوەیس، نووسەر و ئەکادیمیست و عەبدولڕەقیب یوسف، نووسەر و شوێنەوارناسی کرد.

د. سالار لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ئەم دوو نووسەرە، پرسەکانی بواری نووسین، مێژوو و شوێنەواری خستە بەر باس و گفتوگۆ و، سەرنج و پێشنیارەکانی بەرز نرخاند و هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی بۆ دووپات کردنەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

 

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار