٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پشکی ھەرێم لە ڕەشنووسی بودجەدا وەکو ساڵی رابردووە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی عێراق رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی ئامادە کردووە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش وەکو ساڵی رابردووە، بەڵام بودجەکە زۆرە و لیژنەیەک بۆ کەمکردنەوەی دروست کراوە و ھیچ گۆڕانکارییەکیش لە نرخی دۆلاردا نەکراوە.

دکتۆر فازڵ نەبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکوومەتی عێراق رەشنووسی بودجەی ئەمساڵ ٢٠٢٢ی ئامادە کردووە، بەڵام بودجەیەکی خەیاڵییە و گەلێک زۆرە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ ئەوەی رێژەکە کەم بکاتەوە بۆ نزیکەی ١٣٠ ترلیۆن دینار، ئێستاش لیژنەکە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات.

نەبی گوتیشی،  پشکی ھەرێمی کوردستان لەو رەشنووسەی ئامادە کراوە، بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردووە و رێککەوتنەکە چۆن کراوە بەو شێوەیە دانراوە، بەڵام ئەمە رەشنووسە و ئەگەری گۆڕانکاری ھەیە، چونکە ئەو حکوومەتە ناتوانێ رەوانەی پەرلەمانی بکات، بۆیە حکوومەتی نوێ دروست بکرێت رەشنووسەکە بۆ پەرلەمان رەوانە دەکات، بۆ ئەوەی پەسەندی بکات، کە ئەو کات ئەوان دەتوانن رێککەوتنی لەسەر بکەن و پەسەند بکەن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لەو رەشنووسەی ئامادە کراوە، بە ھیچ شێوەیەک باسی ئەوە نەکراوە نرخی دۆلار هەرزان دەبێت، بەڵکو وەکو خۆی دانراوە، بەڵام ھەندێک لایەنی سیاسی داوا دەکەن نرخەکەی کەم بکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار