٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هه‌ولێر: گەشتەکانمان له‌گه‌ڵ غازی عەنتاب دەست پێدەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گوتی، دوای ئەوەی بە ھۆی کۆرۆنا و لە سەردەمی کەرەنتینەدا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و غازی عەنتاب راگیرابوون، جارێکی دیکە گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە و لە سەرەتاشدا ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.

ئەحمەد ھوشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە سەردەمی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر راگیرابوون، بەڵام لە ئێستادا رەزامەندی دراوە و رێکارەکان تەواو بوونە و گەشتەکانیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو دەست پێدەکەنەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر لە ٢٤ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و وەک سەرەتاش ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار