٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ولێر.. رێگایەک بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆره‌وه‌ دادەخرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەفربارینی زۆر رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: "سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر رێگا و کەمبونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک".

لە راگەیەندراوی هاتووچۆی هەولێر هاتووە: "هاووڵاتییان و شوفێران ئێستا وەک بەدیل دەتوانن رێگای ( هەولێر شەقڵاوە هیران) بەکاربێنن، کە لەکاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمانکاتیش داوایان لێدەکەین هاتووچۆیان سنووردار بکەن، لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن".

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار