٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوهدار شێخۆ: بریاری وەرگرتنی 35 دۆلار لە دەروازەی سنووریی ئیبراھیم خەلیل هەڵوەشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- بریاری وەرگرتنی 35 دۆلار لە دەروازەی سنووریی ئیبراھیم خەلیل هەڵوەشایەوە، و ئەوانەی لەم دوو رۆژەی رابردوودا پارەیان داوە بۆیان دەگەڕینرێتەوە.

گوهدار شێخۆ سەرپەرەشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار بۆ پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل هەڵوەشایەوەو، ئەوانەی لەم دوو رۆژەی رابردوودا پارەیان داوە بۆیان دەگەڕینرێتەوە و تا وەكو میكانیزمی نوێ دادەنرێت".

 

رێوار محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار