٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی (د. مارف عومەر گوڵ) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و شاعیری کوردستان (د. مارف عومەر گوڵ) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د. مارف عومەر گوڵ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار