پارێزگاری هەولێر: ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.. هاتووچۆتان سنورداربکه‌ن

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو هاتووچۆ لە بەشێک لە شەقامەکان وەستاوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر کاری زۆر گرنگیان نەبێت هاتووچۆ نەکەن.
دەقی راگەیەندراوی پاریزگاری هەولێر:.
تکایه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتووچۆتان سنورداربکه‌ن.
به‌شێک له شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه.
به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێ.
تکایه هه‌ووڵاتیانی به‌ڕێز بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.
هه‌موولایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر




