٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زیرى ته‌ندروستیی: شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرایه‌.. ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلى چواره‌مى په‌تاى كۆرۆنا و زنجیره‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى، هۆشدارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستی پێکردووە، پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێن، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ".

وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، لە كاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشییەکە، پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكرێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار