وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كورت و په‌له‌دا شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند، هاوكات بڕیاره وه‌زیری ته‌ندروستی له په‌یامێكدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ شه‌پۆلی چواره‌م ئاشكرا بكات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، "شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له زیادبوونه."
شایانی باسه جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ به ڕۆژ له شار و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانی كوردستان زیاتر ده‌بێت، هاوكات ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوی كۆرۆنایش له جۆری ئۆمیكرۆن له پارێزگای دهۆك تۆمار كراوه.
بڕیاره كه‌مێكی تر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌یامێك بۆ هاووڵاتییان بڵاو بكاته‌وه و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته‌ڕوو.
ڕامان وریا




