به‌غدا 200 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت
__2022_01_11_h14m52s32__ER.jpg)
بەغدا -KDP.info- نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ده‌ڵێت، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکوومه‌تى عێراق به دڵنیاییەوە بڕه پاره‌که ده‌نێرێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه، ناردنى 200م لیار دیناره‌که به‌پێى پرۆژه‌یاسای نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به هه‌مان شێوەی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".
گوتیشى: "له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه له ساڵى داهاتوو، به‌پێى یاسایى ئیداره‌ى ماڵى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به 200 ملیاره‌که‌ى هه‌رێمیشه‌وه و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه له‌و ڕووه‌وه".
ڕوونیشى کرده‌وه، به دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکوومه‌تى عێراق 200 ملیار دیناره‌که ده‌نرێت.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




