٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە عومەر عەلی هێرۆیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (عومەر عەلی هێرۆیی) دەکات.

ھەڤاڵی بەڕێز (عومەر عەلی ھێرۆیی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مام عەلی باومەر ھێرۆیی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و  ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار