٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: کاری سەرەکیی ئێمە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_KDP.info_  جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، داوامان کردووە پێویستە لە ماوەی ١٥رۆژدا کاندیدی سەرۆککۆمار پێشکەش بکرێت و دواتریش سەرۆکوەزیران ڕادەسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت و ئێمەش کە وەکوو کورد ئەو پۆستەمان وەرگرتووە، کاری سەرەکیمان لەگەڵ شەریکەکانمان جێبەجێکردنی دەستوور دەبێت.

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی دوێنێ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرا، داوامان کردووە کە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کاندیدی سەرۆککۆماری پێشکەش بکرێت و دواتریش سەرۆککۆمار سەرۆکوەزیرانی داھاتوو بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕادەسپێرێت.''

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: ''من وەکوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرام، ئێمە لەو پۆستەداین و دەمانەوێت لەگەڵ ھاوکارانمان لە پرۆسەی سیاسیدا پێکەوە بتوانین دەستوور جێبەجێ بکەین و بە جێبەجێکردنی دەستوور تەواوی کێشەکان چارەسەر دەبن و ھیچ گرفتێک نامێنێت.''

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: ''ھەوڵی جددی دەدەین  ھەموو ڕێککەوتنەکان جێبەجێ  بکرێن لە نێوان لایەنەکاندا، ئەمەش ئارامی دروست دەکات بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت و دامەزراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور دامەزرێن و لەگەڵ شەریکەکانمان کار لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و ماددەی ١٤٠ دەکەین بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار