ئه‌ڵمانیا وه‌ک فاکته‌رى سه‌قامگیرى سه‌یرى پێگه‌ى هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
__2022_01_10_h15m48s44__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- شاره‌زایه‌کى بوارى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵتییه‌کان ده‌ڵێت، بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى باشى سیاسى، سه‌ربازى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى کوردستاندا گرنگه، ئه‌ڵمانیا له‌مێژه‌وه و له زۆر قۆناغى هه‌ستیاردا هاوکارى کورد بووه، به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعشدا به ئاشکرا و زیاتر له هه‌ر وڵاتێکى دیکه‌ى هاوپه‌یمانى، هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیى کورد و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه هه‌بوو.
د. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، دکتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه نێوده‌وڵەتییه‌کان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمى کوردستان ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کى مێژووییى قووڵی هەیە و سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستبوونى په‌رله‌مان و حکوومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 1992، بۆیه هه‌رله‌و کاته‌وه تا ئێستا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئه‌ڵمانیا خۆى وه‌ک دۆستێکى نزیکى کورد له ناوچه‌که و عێراقدا نیشان داوه هه‌ر له‌مساڵه‌دا بوو حکوومه‌تى هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیى فه‌رمیى خۆى له به‌رلین هه‌یه، ئه‌ڵمانیاش به هه‌مان شێوه له ساڵى 2012 نوێنه‌رایه‌تیی خۆى له هه‌ولێر کردووەته‌وه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له ساڵى 2014 پێی نایه قۆناغێکى نوێوه، به‌وه‌ى ڕاستوخۆ هاوکاریى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کرد و یه‌کێکه له‌و وڵاتانەی که زۆرترین چه‌کى جۆرى میلانى داوه به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و جگه له‌وه ڕاهێنانى بە زیاتر له 4500 که‌س له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جالییه‌ی کوردیش له ئه‌ڵمانیا که‌م نییه، به‌پێى ئامارى ساڵى 2015 زیاتر له800 هه‌زار کورد له‌و وڵاته هه‌یه، بۆیه ئه‌مه گرنگه و کورد ده‌توانێت جالییه‌ى کوردى وا لێ بکات کاریگه‌ریى هه‌بێت له دروستکردنى بڕیار له ئه ڵمانیادا".
گوتیشى: "گرنگه سه‌رکردایه‌تیى کورد سوود له‌م په‌یوه‌ندییانه ببینێت و بیبیاته ئاستێکى پێشکه‌وتووتر له‌وه‌ى ئێستا، ئه‌ڵمانیا مه‌به‌ستیه‌تى کوردستان وه‌ک هه‌میشه به فاکته‌رى سه‌قامگیرى له ناوچه‌که بمێنیته‌وه، هه‌ر ساڵى 2015 سه‌رۆک بارزانى ڕایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له هاوپه‌یمان و دۆسته نزیکه‌کانى کورد، بۆیه هه‌ر له ڕێگه‌ى ئەڵمانیاوه ئێمه ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌کانیشمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیى ئه‌ورووپا باشتر بکەین، به ده‌ستگرتن به‌و خاڵ و بنه‌ما هاوبەشانە‌ى که ئێستا هه‌ردوولاى کۆ کردووەته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵەتییه‌کان ئه‌وه‌شى ڕوون کرده‌وه: ''پرسى سه‌ربازى ڕاستوخۆ پەیوەندیی به جیۆپۆلیتکه‌وه هەیە، بۆیه مه‌وقعى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک لایه‌نێکى گرنگى جوگرافى له ڕووى ئاسایشه‌وه جێگه‌ى بایه‌خى ئه‌ڵمانیایه، چونکه ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت و به‌ڕوونى ئه‌مه‌ی گوتووە که ده‌بێت عێراق کێشه ناوخۆییه‌کانى له‌نێو خۆیدا چاره‌سه‌ر بکات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمى کوردستانى وه‌ک فاکته‌ر و هۆکارێکى گرنگ داناوه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




