٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ردوو جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له‌ وڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاراسته‌ بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتییان.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/10

 

هەواڵی پەیوەندیدار