٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەھیدانی ناوچە سنوورییەکان دەبنە خاوەن مووچە و زەوی

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران گوتی، ھەموو ئەو ھاووڵاتی و پێشمەرگانەی بەھۆی مینی چێندراو، یاخود بۆردوومانەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکان زیانیان پێ گەیشتووە، مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە و زەویشیان پێ دەدرێت .

بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ئەشقی مەلا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکەوە شەھید بوون، وەکوو شەھیدی ھاووڵاتی تۆمار دەکرێن و ئەگەر پێشمەرگە بن و بەھۆی بۆردوومانەکانەوە شەھید بکرێن، وەکوو شەھیدی سەنگەر حیسابیان بۆ دەکرێت، ئەوەی شەھیدی ھاووڵاتی مانگانە ٢٥٠ ھەزار دیناریان پێ دەدرێت و پێشمەرگەی شەھیدی سەنگەریش وەکوو شەھیدانی دیکە ھەموو ماف و ئیمتیازاتێک دەیگرێتەوە و مووچەشی پێ دەدرێت، بۆیە ناوی ھەمووان تۆمار کراوە و مووچەیان پێ دەدرێت؛ ھەم هاووڵاتی و ھەم پێشمەرگە، بۆیە لەسەر هاووڵاتییان دەمێنێتەوە بێن مامەڵە بکەن بۆ ئەوەی خانەوادەی شەھیدەکان ببنە خاوەنی مووچە و، تا ئێستا لە ھەرچوار قەزای سۆران و ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر زیاتر لە١٠٠ شەھیدمان ھەیە کە خانەوادەکانیان مافیان ھەیە ببنە خاوەنی مووچە و زەویش.''

ئەشقی مەلا گوتیشی: ''جگە لەو مینحە و مووچەیە، لەو زەوییانەی حکوومەت بڕیاری داوە، زەویشیان پێ دەدرێت و دەبنە خاوەنی پارچەیەک زەوی کە بڕیارەکە دەرچووە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا وەزارەتی شارەوانی خەریکی دابینکردنی زەوییە بۆیان ''.

مەلا باسی لەوەش کرد: ''ھۆکاری شەھیدبوونی ھەموو ئەو کەسانە، چ هاووڵاتی بن و چ پێشمەرگە، بوونی پەکەکەیە لە ناوچەکەدا کە تورکیا بۆردوومانیان دەکات، یاخود بەر مینی چێندراو کەوتوون و شەھید بوون، بۆیە ھۆکاری سەرەکیی شەھیدەکان ھەبوونی پەکەکەیە لە ناوچە سنوورییەکان.''

 

بڵند ئیبراھیم

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار