پارتی بەندەی وەکو جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە

بەغدا-KDP.info- کاندید بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دیاری کران و ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندید بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی کاندیدی کردووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رێککەوتن لەسەر کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کراوە، سوننە محەمەد حەلبوسییان بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە و شیعەش حاکم زاملیان بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەندەی وەکو جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە".
عەبدوڵڵا گوتیشی، رێککەوتنەکە کراوە و تەنھا ماوە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێبکات و ئەندامان سوێندی یاسایی بخۆن و دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێرن.
بڵند ئیبراھیم




