پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد بێشیری و شێخ عەزیز و سامان محەمەد دەكات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سێ پرسەنامەدا بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد بابەکر خدر بێشیری و شێخ عەزیز شێخ عەبدوڵڵا و سامان محەمەد سۆفی عەلی دەكات.
بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد بابەکر خدر بێشیری)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەری پشدەر و دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد بابەکر خدر بێشیری) ناسراو بە (ئەحمەدە کۆڵی بێشیرێ).
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ(شێخ عەزیز شێخ عەبدوڵڵا)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کەسایەتی دیاری دەڤەری سورداش، خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ(شێخ عەزیز شێخ عەبدوڵڵا)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و سەرجەو خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_____________
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (سامان محەمەد سۆفی عەلی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سامان محەمەد سۆفی عەلی)ی کوڕی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (محەمەد سۆفی عەلی)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




