حەوت قوتابخانە لە ھەولێر تەواو دەکرێن

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یەکێتیی بەڵێندەران گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە کە حەوت قوتابخانە لە ھەولێر تەواو بکرێت، بۆیە دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت.
بەشار عەلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندییەکی تایبەتی لە حکوومەت وەرگرتووە، بۆ تەواوکردنی حەوت قوتابخانە لەناو ھەولێر، بۆ ئەوەی تەواو بکرێن و بخرێنە خزمەت قوتابیانی خۆشەویستی ھەولێرەوە.''
عەلی باسی لەوەش کرد: ''ئەو قوتابخانانەی پێشتر دەست بە دروستکردنیان کرابوو، ئێستا پارە بۆ تەواوکردنیان تەرخان کراوە و تەواو دەکرێن.''
بڵند ئیبراھیم




