لە سنووری شێخان ڕێگا بۆ ١٦ گوند دروست دەکرێت
_(10)__2022_01_08_h15m58s18__ER.jpg)
شێخان -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان ئاشکرای کرد، دەست بە دروستکردنی ڕێگایەک کراوە بۆ ١٦ گوند بە درێژایی ٢١ کم بە گوژمەی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار .
محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان دەست بە دروستکردنی پڕۆژەی ڕێگای زێلکان بۆ مەندان کراوە کە درێژییەکەی ٢١ کم دەبێت و ١٦ گوندی سنوورەکە سوودی لێ وەردەگرن و زۆر گرنگە بۆ ئەو گوندانەی سنوورەکە.''
محەمەد ئەمین گوتیشی: ''پڕۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکەش زیاتر لە یەک ملیار و٦٠٠ ملیۆن دینارە''.
بڵند ئیبراھیم




