لەم مانگەدا چارەنووسی کۆمسیۆنی یەکلایی دەکرێتەوە
_(7)__2022_01_06_h16m1s58__ER.jpg)
ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان دوو بۆچوون ھەیە؛ کۆمسیۆنێکی نوێ دروست بکرێت و یاسایەکی نوێی بۆ دەربکرێت بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی لایەنەکان، یاخود ئەوەی ئێستا دوو ئەندامی بۆ زیاد بکرێت و کارا بکرێتەوە، بۆیە پێویستە لەم مانگەدا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
خەدیجە عومەر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی یدموکراتی کوردستان گوتی: ''کار بۆ ئەوە دەکرێت کە کۆمسیۆنی ئێستا کارا بکرێتەوە و ئەوەش لەسەر ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەمینێتەوە، چونکە پارتی بۆچوونی خۆی داوەتە پەرلەمان کە یاسایەکی نوێ و پێکھاتەیەکی نوێ بۆ کۆمسیۆن دیاری بکرێت و ساڵی ٢٠١٤ کە کۆمسیۆن دانرا بەپێی ڕێککەوتن و سازان بوو و یاساکە دەرکرا و بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن بوو بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ گۆڕانکاری لە کورسیی لایەنەکان کراوە و کورسیی پارتی زیادی کردووە و پێویستە ئەندامانیشی لە کۆمسیۆن زیاد بکرێن، بۆیە کە یاسایەکی نوێ دەردەکرێت و کۆمسیۆنێکی نوێ دروست دەکرێت، پێویستە بەپێی ژمارەی کورسیی لایەنەکان بێت، چونکە حزبی نوێ دروست کراون و کورسییەکان کەم و زیادیان کردووە، بۆیە پێویستە بەپێی ژمارەی کورسی، نوێنەری لایەنەکان لە کۆمسیۆن دیاری بکرێن.''
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''ھەندێک لایەن داوای کاراکردنی کۆمسیۆنی ئێستا دەکەن و ئەو دوو ئەندامەی نەماون دوو ئەندامی دیکەی بۆ زیاد بکرێت و کارا بکرێتەوە، بەڵام باشترە کە کۆمسیۆنێکی نوێ دروست بکرێت، بۆیە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکان ئەوە یەکلایی دەبێتەوە.''
گوتیشی: ''پەرلەمانی کوردستان کاتی کەمی لەپێش ماوە و پێویستە لەم مانگە چارەنووسی کۆمسیۆن یەکلایی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن بتوانێت کاری خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکان بکات، چونکە یەکێتیش لەگەڵ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنە، بەڵام پێویستە لەڕووی سیاسییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بۆچوونەکان یەک بخرێن و بگەنە ڕێککەوتنێک، ئەوکات بڕیارێک بدرێت، بۆیە چاوەرێی ڕێککەوتن دەکەین بۆ ئەوەی کۆمسیۆنێکی نوێ ھەڵبژێردرێت، یاخود کۆمسیۆنی ئێستا کارا بکرێتەوە.''
خەدیجە عومەر ڕوونیشی کردەوە: ''ئەوەی گرنگە ئێمە لەڕووی یاسایییەوە کۆمسیۆنمان ھەبێت بۆ ئەوەی کار بۆ ھەڵبژاردنەکان بکرێت، بەڵام ھەموو لایەنەکان بۆچوونی خۆیان دیاری کردووە و تەنھا ماوە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، ئێمەش کێشەمان نییە و تەنھا ئەوەیە کە کۆمسیۆن کاتی خۆی لەسەر ئیستحقاقی ھەڵبژاردن دانراوە و پێویستە ئێستاش لەسەر ئیستحقاقی ھەڵبژاردن دابنرێت، گرنگترین شتیش ئەوەیە ئەم مانگە کۆمسیۆن یەکلایی بکرێتەوە.''
بڵند ئیبراھیم