٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی: پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/1/2022، لیژنەی هاوبەشی پارتی  و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتووە: "لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) ئەمڕۆ 5ی کانوونی دووەمی 2020 شاندیکی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، هەردوولا هاوڕابوون ک پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "ھەردوولا کۆکبوون پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی متمانەی ھاووڵاتییان پەپڕۆسەی ھەڵبژاردن تۆکمە بکرێتەوە و پڕۆسەیەکی شەفاف و سەرکوتووبێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی ئەوەخراوەتەڕوو: "ھەردوولا جەختیان لەوەکردەوە بەپێی رێککەوتنی سیاسی 5/3/2019ی نێوان ھەردوولا و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی ھەردوو حزب، بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستان بھاوێژن، بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتووەوە کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت".

 

هەواڵی پەیوەندیدار