دواى سه‌ردانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت، هۆڵە‌ندا ئامادەیی ده‌ربڕى بۆ گه‌شه‌پێدانى کشتوکاڵ

هەولێر-KDP.info- هۆڵه‌ندا وه‌ک دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتى جیهان، له ڕووى کشتوکاڵییه‌وه سه‌رقاڵى بره‌ودانه به که‌رتى کشتوکاڵی هه‌رێمى کوردستان و بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵیش ده‌ڵێت، هۆڵە‌ندا ده‌توانێت ڕۆڵى گه‌وره له پێشخستنى کشتوکاڵی کوردستاندا ببینێت.
که‌ریم سلێمان، بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌به‌رهێنان و به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان، یه‌کێکه له ڕێگه پێشکه‌تووه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى هه‌ر ده‌وڵەتێک، له کابینه‌ى نۆیه‌مدا گرنگییه‌کى باش به‌م بواره دراوه، ئاشکرایه دواى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ هۆڵە‌ندا، ئه‌و وڵاته ئامادەیی ده‌ربڕى بۆ گه‌شه‌پێدانى کشتوکاڵى هه‌رێم، خۆشبه‌ختانه ئێستا له ڕێگه‌ى چه‌ندین تیمى ڕاوێژکارى به هه‌ماهه‌نگیى تیمى ڕاوێژکاریى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، سه‌رقاڵى به‌ره‌وپێشبردنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵین له ڕووى چۆنایه‌تى و چه‌ندایه‌تى، تیمه‌کان سه‌ردانى ناوچه جیاوازه‌کانى کوردستانیان کردووه و به‌پێى که‌شوهه‌وا و تایبه‌تمه‌ندیى هه‌ر ناوچه‌یه‌ک به‌پێى پلانێکى تایبه‌ت ئیش له‌سه‌ر پێشخستنى وه‌به‌رهێنانى کشتوکاڵى ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرفتانه ده‌درێت که ڕێگرن له باشترکردنى که‌رتى کشتوکاڵ".
بیرکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ زانیاریی زیاتری دا و گوتى: "ئێستا هۆله‌ندا زیاتر له بابه‌تى خۆراک، ئاژه‌ڵدارى، خانووى پلاستیکى، وه‌به‌ره‌هێنانى کشتوکاڵى و گۆڕینى هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کان بۆ سه‌رچاوه‌ى دیکه‌ى خۆراکى و بابه‌تى له قوتوونان و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى وڵاته‌که ڕۆڵ ده‌بینێت".
سلێمان دەشڵێ: "جگه له‌وه، هه‌ر له چوارچێوه‌ى پلانى وه‌زاره‌تمان و له‌مساڵدا چه‌ندین به‌نداو دروست ده‌کرێن و ئێستا بڕیارى دروستکردنى هه‌ندێکیان دراوه و له داهاتوودا بێگومان به‌نداوى دیکه‌ش دروست ده‌کرێن، بۆیه ده‌توانین بڵێین که‌رتى کشتوکاڵ هه‌نگاوى باشى ناوه و له هه‌وڵەکانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى به کردەیى کشتوکاڵ هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیکه بکرێته سه‌رچاوه‌ى داهات ".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




