٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆك.. له‌ رێگەپێدانی خانوو لەنێو باخ و زەویی گەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی كێشەی رێگەپێدانی خانوو لەنێو زەوی و باخی ھاووڵاتیان لە دەوروبەری شاری دھۆك پێك ھێناوە و ئەندامێكی ئەنجوومەنیش دەڵێ، دەمانەوێ ھەموو ھاووڵاتیان وەك یەك لە رێگەپێدان سوودمەند بن.

لینوس عودیشو، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "چەند ساڵێكە كێشەی رێگەپێدان لە سنووری دەوروبەری دھۆك ھەیە بۆ دروستكردنی خانوو و ڤێللا لەنێو موڵكی ھاووڵاتیان، ھەرچەندە بە یاسا رێگری كراوە و رێنماییەكان رێگە نادەن بۆ دروستكردنی خانوو لەو شوێنانەی پێیان دەگوترێت مەزرەعە یان دەرەوه‌ی حەرەمی گوندەكان، بەڵام بەداخەوە نەتوانراوە رێگری بكرێت لە زێدەڕۆیی و خەڵكێك خانوو و ڤێللای دروست كردووە".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك دەشڵێت: "لە پێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی ئەو كێشەیە و بەرژەوەندیی گشتی، لیژنەیەكی كاتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك پێك ھاتووە و بەدواداچوونی تەواوی كردووە، بۆ ئەوەی بتوانین بڕیارێك بدرێت لە بەرژەوەندیی ھەموولایەك بێت، چونكە ناكرێت خەڵكێك سوودمەند بێت و خەڵكێكیش بێبەش بكرێت".

عودیشۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "گەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و یەكە كارگێڕییەكانی ئەو سنوورانە بۆچوونیان وەرگیراوە، رێگەپێدان بكرێتەوە بۆ دروستكردنی خانوو لەنێو باخ، بەڵام پێویستی بە فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنی یاسایی ھەیە، ئێمە پێمان وایە رێگەپێدان ھەبێت بە چەند مەرجێك بۆ ئەوەی ھەم ھاووڵاتی سوودمەند بێت لە دروستكردنی خانوو لە نێو زەوی و باخەكەی، ھەمیش حكوومەت سوودمەند بێت".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار