٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی نووسینی کوردی لەسەر تابلۆکانی کەرکووک چارەسەر کرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ئاشکرای کرد، دوای ھەوڵێکی زۆر توانرا کێشەی لابردنی نووسینی کوردی لەسەر تابلۆکانی کەرکووک چارەسەر بکرێت و جارێکی دیکە نووسینی کوردی بۆ سەر تابلۆکان بگەڕێندرێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شاروانیی کەرکووک نووسینی کوردیی لەسەر تابلۆکان لابردبوو و تەنھا عەرەبییان ھێشتبوو، لە کاتێکدا بەپێی دەستووری عێراق پێویستە بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بێت، بەڵام جێگری پارێزگار باسی لەوە کرد کە بەھەڵە ئەو کارەیان کردووە و چارەسەر کراوە.''

شاخەوان عەبدوڵڵا ڕوونیشی کردەوە: ''دوای ھەوڵەکانی ئێمە تواندرا کێشەکە چارەسەر بکرێت و ئێستا جارێکی دیکە تابلۆکان بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەسەر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگای کەرکووک بەیاننامەیەکیان دەرکردووە و کۆتایی بەو کارە ھاتووە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار