زانا مه‌لا خالید: ده‌بێت تا کۆتاییى ئه‌م مانگه پرسى پێکهاتە‌ى کۆمسیۆن کۆتاییى پێ هاتبێت
_(1)_(1)__2022_01_04_h15m58s58__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- هه‌وڵى لایه‌نه‌کان بۆ هه‌موارى پێکهاتە‌ى ئێستای کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه و سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی‌یش ده‌ڵێت: ''یاساى ئێستاى کۆمسیۆن هیچ کێشه‌یه‌کى یاساییى نییه و ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موارى پێکهاتە‌ی کۆمسیۆنه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن، چونکه پێکهاته‌ى په‌رله‌مان به‌راورد به ڕابردوو له ڕووى ژماره‌ى کورسیی لایه‌نه‌کانەوە گۆڕانکاریى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هاتووه".
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "گۆڕانکارى له پێکهاتە‌ى ئێستاى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمى کوردستان بووه به ئه‌مرى واقع، چونکه له ڕووى یاساییه‌وه واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م کۆمسیۆنه له ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى لایه‌نه سیاسییه‌کان دابه‌ش کرا، پێکهاته‌ى ئێستاى په‌رله‌مان جیاوازه و تا ڕاده‌یه‌کى زۆر گۆڕانکاریى به‌سه‌ر ژماره‌ى کورسیى لایه‌نه‌کانیش هاتووه، بۆیه ده‌بێت دووباره ئه‌م کۆمسیۆنه دروست بکرێته‌وه، وه‌ک پارتی‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له ڕابردوودا و به ئێستاشه‌وه ئاماده‌ییى خۆمان ده‌ربڕیوه ".
گوتیشى: "هه‌تا پێکهاتە‌ى کۆمسیۆن نوێ نەکرێتەوە ئێمه ناتوانین له‌بارەی بابه‌تى یاساى هەڵبژاردنەوە قسه‌ى بکەین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ ده‌قێکى یاسایى نییه که ڕێگه به‌وه بدات کۆمسیۆنى ئێستا درێژه به کاره‌کانى بدات، بۆیه هه‌رچى زووه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته یه‌کلایى بکرێته‌وه، چونکه که‌متر له ساڵێکى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌وکاتیش کۆمسیۆن پێویستى به 6 شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌کوو بتوانێت ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌کات، واته ده‌بێت له‌م مانگه‌دا پرسه‌که یه‌کلایى کرابێته‌وه".
ده شڵێت: "به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى لایه‌نه‌کان بۆ پرسه‌که له ئاستێکى باشدایه و بێگومان لێکتێگه‌شتنى زۆرباش هه‌یه و گفتوگۆکانیش به‌رده‌وام ده‌بن تا ده‌گەنە میکانیزمێکى گونجاو".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




