٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوتی سەدر دەیەوێت بۆچوونی پارتی بزانێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کرد.

شاندی پارتی پێکهاتبوون لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و عەلی حوسێن و ئومێد سەباح.

شاندی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حه‌سه‌ن عه‌زاری و ئەندامیەتی له‌ نه‌سار روبه‌یعی، سادق سڵێتی، نه‌بیل تورفی-یە.

شایانی باسه‌ کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و رەوتی سەدر، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراق دەکرێت، رەوتی سەدر دەیەوێت بۆچوونی کورد بەتایبەتی پارتی لەسەر پێکهێنای حکوومەت بزانێت".

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار