کۆنفرانسێکى نێوده‌وڵەتى له میسر به‌ڕێوە ده‌چێت

هەولێر-KDP.info- کۆنفرانسێکى گرنگى پیشه‌سازیى بوارى خواردن و ده‌رمان له وڵاتى میسر ده‌کرێته‌وه و بۆ ماوى دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رێمى کوردستانیش به شاندێک به‌شداره.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هاوکاریى وه‌زاره‌تى کۆچ و وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیى میسر له چاره‌کى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا کۆنفرانسێکى گرنگی ئابوورى و پیشه‌سازى له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چیت و تێیدا بازرگانانى هه‌رێمیش به شاندێک به‌شدار ده‌بن، کۆنفرانسه‌که تایبه‌ته به بواره‌کانى خواردن، پیشه‌سازیى ده‌رمان، ئۆتۆمبێل، پیشه‌سازیی ڕستن‌وچنین، پیشه‌سازییه‌کانى ئه‌فریکا، پیشه‌سازیى ته‌کنه‌لۆجیا، پیشه‌سازیى سه‌وزه‌وات و وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازی.''
گوتیشى: "کۆنفرانسه‌که به‌گشتى دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و ته‌واوى ته‌وه‌ره‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌کرێت، میسر زۆر مه‌به‌ستیه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌و کۆنفرانسه نێوده‌وڵەتییه‌دا به‌شدار بێت، بۆ ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى باڵێۆزى وڵاته‌که‌یانەوە به داوەتنامه‌ى فه‌رمى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هەرێمی کوردستانیان بانگهێشت کردووه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "کردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره پێشانگایه‌نه گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى بازرگانى له نێوان کوردستان و میسر و ته‌نانه‌ت وڵاتانى دیکه‌ش، چونکه له په‌راوێزى کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نێوان خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌داراندا له سه‌رجه‌م وڵاته جیاوازه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ فراوانکردنى مه‌وداى بازرگانیى ئێمه و کردنه‌وه‌ى ده‌رچه‌ى نوێى بازرگانى له بزنسمان و خاوه‌نکارانى به‌شداربوو، که دواتر ده‌توانرێت به‌پێى پێویستیى بازاڕه‌کانى ئێمه به‌و پرۆژانه‌ى ده‌خرێنه ڕوو، قۆناغ به قۆناغ ئیشیان له‌سه‌ر بکه‌ین".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




